هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت.
وەزارەت ڕایگەیاندووە، پڕۆسەکە خێرا دەبێت و تەنیا سێ ڕۆژ دەخایەنێت، بە جۆرێک ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دێت.
وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە پارەی کاش ڕۆژی یەکشەممە لە بانکی ناوەندی وەردەگیرێت و دواتر بۆ پارێزگاکان دەگوازرێتەوە.
بۆیە داوا لە فەرمانبەران دەکرێت لە دوای کاتژمێر ١ی نیوەڕۆوە سەردانی بانکەکان بکەن بۆ ئەوەی پارەکە گەیشتبێتە شوێنی مەبەست.