دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تەندروستی سلێمانی: کوزەڵە مەخۆن، تووشبوون بە کرمی جگەر زیادی کردووە

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە خواردنی کوزەڵە دەدات و دەڵێت؛ بەهۆی خواردنی ئەو سەوزەوە، توشبون بە کرمی جگەر بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و زۆترین توشبوەکانیش لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین.

تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە مەبەستی توشنەبونیان بە کرمی جگەر دورکەونەوە لە خواردنی سەوزەی( کوزەڵە)
تەندروتسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاووڵاتییان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە.

تەندروستی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبونی توشبوانی کرمی جگەر و دەڵێت؛ و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بووە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP