دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی: پەیوەندییە نهێنییەکانی واشنتن و تاران لە ڕێگەی "سیگناڵ"ەوە بەردەوامە

هەرێم نیوز

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، سەرڕای بەردەوامیی جەنگ، هێشتا لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی "سیگناڵ"ەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا نامەیان ئاڵوگۆڕ کردووە.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە کە ویتکۆف پێشتر و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگدا ڕایگەیاندبوو کە دوای شکستی دانوستانەکان، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ تاران پچڕاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، عێراقچی لە دوایین پەیامە نهێنییەکانیدا ئارەزووی تارانی بۆ گەیشتن بە "ئاگربەست" نیشانداوە، هەرچەندە لە ڕووی میدیایی و بە شێوەیەکی ئاشکرا، هەر جۆرە گفتوگۆیەک یان داوایەکی ئاگربەست لەگەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە لێدوانەکانی پێشوویدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێی وایە تاران دەیەوێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ڕوون نییە کێ بڕیاردەری سەرەکییە و وتی: "نازانم ڕێبەرە ڕاستەقینەکانی تاران کێن تا ڕێککەوتنیان لەگەڵ بکەین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP