هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنیدا ڕایدەگەیەنێت کە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە شەڕەکان، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە نادەن خاکی هەرێم ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران و وڵاتانی دراوسێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەربازی و ئەمنیی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە، وەزیری ناوخۆ، سوپاسالاری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگە ئامادەی بوون.
بە وردی تیشک خرایە سەر دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
ههروهها چهندين بڕيار و ڕێنمايى بۆ پتهوكردنى پاراستنى ئاسايش و ئاراميى ههرێمى كوردستان دهرچوون.
هاوکات بڕیار لەسەر چۆنيهتيى مامهڵهكردنى دهزگاكانى ڕاگهياندن لهگهڵ ڕووداو و پێشهاتهكاندا درا.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان و پاراستنی ئارامیی وڵات لە پێشینەی کارەکان دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا جەختى کردهوه کە به هيچ شێوهيهك ڕێگە نادرێت خاکی هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران یان هەر وڵاتێکی ديكهی دراوسێ.
لە تەوەرێکی دیکەدا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێکدەرانە کرا کە لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانی عێراقەوە بە درۆن و مووشەک دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
لهمبارهیەوه جهخت كرايهوه كه حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاره لهوهى ئهركى خۆی بۆ ڕێگریکردن لەو هێرشانە و دۆزینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی جێبەجێ بکات.
ئەوەش ڕوون کرایەوە کە ئەم پەلامارانە پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی وڵاتن و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی گشتی.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوسۆزى و هاوخهمى لەگەڵ خێزان و بنهماڵهى شەهید و بريندارانى هێرشهكانى سهر ههرێمى كوردستان دووپات كرايهوه.
هەروەها دەستخۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان کرا بۆ ماندووبوون و شەونخونییان لەپێناو پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان.