دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیمارات هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر سەرکۆنە دەکات: پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، هێرشێکی "تیرۆریستی و ناپاکانە"ی بۆ سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند، کە لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکە زیانی ماددیی لاوەکیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. ئیمارات ئەم هێرشەی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتننامەی ڤێننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و سەرجەم نۆرمە نێودەوڵەتییەکان ناوبرد و ڕایگەیاند:"ئەم جۆرە هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە."

ئەبو زەبی داوای لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە:

• بەدواداچوونی ورد و جددی بۆ بارودۆخی هێرشەکە بکەن.
• بکەران و لایەنە بەرپرسەکان دەستنیشان بکەن.
• هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP