دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە لوبنان چۆڵ دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فەرمان بە کارمەندە ناپێویستەکانی و خێزانەکانیان دەکات دەستبەجێ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەیروت بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە واشنتن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند کە لە پەیامێکی بەپەلەدا داوا لە کارمەندە ناپێویستەکانی حکومەت و خێزانەکانیان کراوە دەستبەجێ لوبنان جێبهێڵن. تا ئێستاش هۆکاری ئەم هۆشدارییە کتوپڕە ئاشکرا نەکراوە و نازانرێت بۆچی لەم کاتەدا ئەو بڕیارە دراوە.

هەمان بەرپرس ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرباری ئەم پێشهاتانە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هێشتا سوورە لەسەر سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، بەڵام پێدەچێت گۆڕانکاری لە خشتە و کاتی گەشتەکەیدا بکرێت ووەک خۆی نەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل و کۆبوونەوەی لەگەڵ بێنیامین نەتانیاهۆ، بڕیارە گفتوگۆ لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەگەر تاران و واشنتن لە خولی سێیەمی دانوستانەکانیاندا کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە جنێڤ بەڕێوە بچێت، نەگەنە هیچ ڕێککەوتنێک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP