دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغدا دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی مانگانە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و سەرجەم ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر لیستەکە بڵاو کراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم ئامادەکراون.

 بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەلایەن تیمی هونەریی وەزارەتەکەوە ڕەوانەی بەغدا بکرێن، تاوەکو سبەی سێشەممە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بکرێن بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و مووچەخۆران لەبارەی ئەو زانیارییە نادروستانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە. وەزارەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەو هەواڵانەی لەسەر لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاو کراونەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییە و سەرجەمیان دوورن لە ڕاستییەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP