دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرکەوتنی گەنج لە کوردستان

سەرکەوتنی گەنج لە کوردستان
"ئیدریس نێچیرڤان وەک نموونە"

نوسینى: ئەکرەم تالب ئەلوەشاح و قاسم موحسین شەفیق

لەم ساڵانەی دواییدا ناوی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی) وەک یەکێک لەو لەو سەركردانە دەرکەوت کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی هێمنە لە بوارەکانى مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا؛ گۆڕانکارییەک کە لەسەر دروشم بونیاد نەنراوە، بەڵکو لەسەر بنەمای کردەیی بۆ گەنجان و گۆڕینی کاری خێرخوازیی لە کاردانەوەیەکی کاتییەوە بۆ پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی درێژخایەن.
ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن نەبووە، بەڵکو ئەنجامی ڕێڕەوێکی کەڵەکەبوو بوو کە لەگەڵ دامەزراندنی دەزگای "ڕوانگە" لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەولێر دەستی پێکرد، وەک دامەزراوەیەکی ناحکومی کە لە سەرەتاوە جەختی لەسەر گەنجان دەکردەوە، نەک تەنها وەک پرۆژەیەکی  یارمەتیو هاوکاریکردن، بەڵکو وەک هاوبەش لە داڕشتنی چارەسەرەکان لە عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی.
ئەوکاتانەى کە کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕی، لە فشارە ئابوورییەکانەوە بیگرە تا شەپۆلەکانی ئاوارەبوون، بێکاریی ڕوو لە زیادبوونی دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان یەخەى هەمووانى دەگرت،  کۆچی روو لە زیادبوون بەرەو دەرەوە لە فروانبووندا بوو؛ لەم سۆنگەیەوە "ڕوانگە" وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی فەزایەکی کاری جیاواز پێکهات، کە کۆکەرەوە بێت لە نێوان فریاگوزاریی خێرا و بەهێزکردنی مەودا دوور لە ڕێگەی کاری خۆبەخشی گەنجانەوە، تا دەگاتە دروستکردنی سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی ئۆتیزم.
لێکۆڵینەوە لە سروشتی کاری ئەم دامەزراوەیە دەریدەخات کە پشتی بە تەنها یەک شێوازی چالاکی نەبەستووە، بەڵکو سێ ڕێڕەوی تەریب و هاوتای داڕشتووە: 
یەکەمیان: ڕێڕەوێکی مرۆیی کە وەڵامدەرەوەی قەیرانەکانە.
 دووەمیان ڕێڕەوێکی گەشەپێدان کە چارەسەری بێکاریی دەکات.
 سێیەمیان ڕێڕەوێکی ڕۆشنبیرییە کە بایەخ بە داهێنانی گەنجان دەدات.
ئەمەش بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق و کوردستان وەک بەرجەستەکردنی یەکپارچەیی عێراق، کە ئەمە میتۆدی ئیدریس و باوکی ( نێچیرڤان بارزانی) یە.
لە لووتکەی قەیرانی ئاوارەبووندا دوای ساڵی ٢٠١٤، دەزگاکە بەشداری کرد لە دابەشکردنی هاوکاری خۆراک بەسەر هەزاران خێزانی دەربازبووی مووسڵ، هەروەها پاڵپشتی پێشکەش بە ئاوارەکانی کامپی دیبەگە لە هەولێر کرد، ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو خێزانانە دابینکرد کە سەرچاوە سەرەکییەکانیان لەدەستدابوو، بایەخی بە کەمینەکانیش دا وەک ئەوەی یەکێک لە نووسەرانی ئەم بابەتە لە کاتی توێژینەوەکەیدا سەبارەت بە هەوڵەکانی پاڵپشتیکردنیان بۆ نووسینی کتێبەکەی لەسەر کەمینە عێراقییەکانى نووسیوە. ئەم چالاکییە تەنها دەسپێشخەرییەکی کاتى نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی پێشوەختە بوو بۆ توانای دەزگاکە لە کارکردنی مەیدانی و ڕێکخستنی لۆجیستی.
ڕەنگە ئەوەی ئەزموونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی جیا دەکاتەوە ئەوە بێت کە لە ئەزموونە کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکەیدا لە سنووری فریاگوزاری ناوەستێت، چونکە ئەو دیدگایەی گرتوویەتییە بەر لەسەر ئەوە بونیاد نراوە کە یارمەتی ڕاستەوخۆ پێویستە بەڵام بەس نییە، و کۆمەڵگە تەنها بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک هەڵناستێتەوە، بەڵکو بە ڕەخساندنی هەلی ڕاستەقینە بۆ کار و بەرهەمهێنان دەبووژێتەوە.
لێرەوە پڕۆژەی دابینکردنی زیاتر لە دووسەد هەزار هەلی کار لە سەرتاسەری عێراق هاتە ئاراوە، کە ئەمە ژمارەیەکی گەورەیە لە وڵاتێکدا کە بێکاریی تێیدا بە نزیکەی ملیۆنێک گەنج دەخەمڵێندرێت. پڕۆژەکە تەنها لە ڕاگەیاندنی هەلی کاردا کورت نەبووەوە، بەڵکو دروستکردنی سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بۆ بەستنەوەی گەڕانکارانی کار بە کۆمپانیاکان، ڕێکخستنی وۆرک شۆپی ڕاهێنان بۆ نووسینی ژیاننامە (CV)، و ئاشناکردنی گەنجان بە پێداویستییەکانی بازاڕی کاری گرتەوە. ئەم ئاراستەیە ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی کردەیییە بۆ کێشەی بێکاری وەک بۆشاییەکی لێهاتوویی بەقەد ئەوەی کە کەمیی هەلی کارە.
ئەم کارە تەنها هەنگاوێکی تەکنیکی نەبوو، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیوەندی گەنج لە عێراق و کوردستان لەگەڵ بازاڕی کار؛ لەبری چاوەڕوانیکردنی وەزیفەی حکومی، ئێستا هەنگاوەکانى روانگە هاندەرە بۆ دەسپێشخەریی، بەرەو پەرەپێدانی لێهاتووییەکان و گەڕان بەدوای دەرفەت لە کەرتی تایبەتدا، ئەم گۆڕانکارییە لە عەقڵییەتدا جەوهەری پڕۆژەکەیە.
لە تەنیشت ئابوورییەوە، ڕوانگە بایەخێکی تایبەتی بە ڕۆشنبیری و هونەر داوە، پێشبڕکێی لە بوارەکانی وێنەگریی، شێوەکاریی، کورتەچیرۆک، فیلم و نووسین ڕێکخستووە و ڕێزی لە گەنجانی داهێنەر گرتووە. ئەم چالاکییانە لەوانەیە لای هەندێک کەس لەچاو ئاڵنگارییەکانی بێکاریدا لاوەکی بن، بەڵام لە خوێندنەوەیەکی قووڵتردا وەبەرهێنانن لە ناسنامە و متمانەبەخۆبووندا، چونکە ئەو گەنجەی سەکۆیەک دەدۆزێتەوە بۆ نمایشکردنی بەهرەکەی، هەست دەکات کە دەبینرێت و دەنگی دەبیسترێت.
لێکۆڵینەوە لە تۆڕی پەیوەندییەکانی دامەزراوەکە ڕەهەندێکی نێودەوڵەتی ڕوون ئاشکرا دەکات، چونکە هاوبەشیی لەگەڵ حکومەتەکانی وەک نەرویج، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و کەنەدا دروست کردووە، و لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکانی وەک مانگی سووری ئیماراتی، یونیسێف و دەزگای کارفور ئینتەرناشناڵ هاوکاری کردووە. ئەم پەیوەندییانە پاڵپشتی لۆجیستی و ئەزموون و بەرنامەی ڕاهێنانیان دابین کردووە، و ئاسۆیەکی فراوانتریان بۆ گەنجان کردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە دەرەکییەکان وەک فێستیڤاڵی ساڵانەی یەکێتی جیهانی گەنجان لە دەبلن.
ئەم کرانەوەیە بۆ دەرەوە تەنها ڕازاوەیی نەبوو، بەڵکو پەیامێک بوو کە گەنجانی کوردستان دەتوانن لە مەحفەل و ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا ئامادەبن، نوێنەرایەتی کۆمەڵگەکەیان بکەن بە وێنەیەکی جیاواز لەو وێنە باوانەی کە پەیوەستن بە شەڕ و قەیرانەکانەوە.
لە دیدارەکاندا لەگەڵ خۆبەخشانی ناو دەزگاکە، وەسفکردنی بەڕێز ئیدریس نیُچیرڤان بارزانی بەوەی کە "لە وردەکارییەکانەوە نزیکە" دووبارە دەبێتەوە؛ ئەو لە چالاکییەکاندا ئامادە دەبێت، بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکان دەکات، و پرسیار دەربارەی ژمارەکان دەکات. ئەم ئامادەییە ڕاستەوخۆیە وێنەی سەرکردایەتییەکی مەیدانی بەهێز دەکات نەک تەنها کارگێڕی، و هەستێک بە گەنجان دەبەخشێت کە لەگەڵ کەسێکدا کار دەکەن کە تێدەگات کێن و چین و لە کوێن.
ئەو سەرکەوتنەی ئیدریس بەدەستی دەهێنێت پەیوەستە بەو گوتارە بەهایییەی پێشکەشی دەکات، ئەو جەخت لەسەر متمانە، ڕاستگۆیی و کۆڵنەدان دەکاتەوە، نەک وەک دروشمی ئەخلاقیی ڕووت، بەڵکو وەک بنەمایەک بۆ بونیادنانی هەر پڕۆژەیەکی بەردەوام، لەبەر ئەوە جەختکردنەوە لەسەر ئەم بەهایانە دەبێتە هۆکارێکی یەکلاکەرەوە لە بەدەستهێنانی متمانەدا.
کاری خۆبەخشی لە ئەزموونی ڕوانگەدا بە سەرکردایەتی ئیدریس نیُچیرڤان بارزانی لە چەمکی بەخشینی دارایی تێدەپەڕێت، بەڵکو ڕێکخستنی هەڵمەت، ڕاهێنانی تیم، بەڕێوەبردنی داتا و بەدواداچوونی پێداویستییەکان دەگرێتەوە. ئەم بونیادە دامەزراوەییە ئەزموونێکی کردەیی لە کارگێڕی و ڕێکخستن بە گەنجان دەبەخشێت، و کاری خێرخوازی دەگۆڕێت بۆ قوتابخانەیەکی نافەرمی بۆ سەرکردایەتیکردن.
لە ڕێگەی بەدواداچوونێک بۆ ڕێڕەوی  کارکردنی دەزگاکە لە ساڵی ٢٠١٣وە، دەتوانرێت گەشەکردنێکی پلەبەندی لە سروشتی بەرنامەکاندا ببینرێت؛ لە جەختکردنەوە لەسەر فریاگوزارییەوە بۆ فراوانبوون لە ڕاهێنان و دامەزراندن و ڕۆشنبیری، ئەم گەشەکردنە ڕەنگدانەوەی وەڵامدانەوەیە بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و ئاماژەیە بۆ توانای گونجاندن لەگەڵ پێداویستییەکانی واقیعدا.
ناتوانرێت لە سەرکەوتنی ئیدریس  نێچیرڤان بارزانی لە ڕووی مەدەنی، کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری و کارلێککردن لە ناوەندی گەنجاندا تێبگەین بەبێ دابڕاندنی لە سۆنگەی گشتیی گەنجانی کوردستان؛ بۆ نەوەیەک کە دوای ساڵانی ململانێ گەورەکان لەدایکبووە، و خاوەنی تەماع و ئاواتی جیاوازە، لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە لەگەڵ جیهان لە پەیوەندیدایە، و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت کە لە سنوورە جوگرافییەکان تێپەڕێت. ڕوانگە هەوڵی داوە بە زمانی خۆیان لەگەڵ ئەم نەوەیە بدوێت، ئەویش لە ڕێگەی سەکۆ دیجیتاڵییەکان، بەرنامە نوێیەکانی ڕاهێنان، و کردنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
لەبەر ئەوە، هەزاران گەنجمان بینی کە بەشدارییان لە بەرنامەکانی ڕاهێناندا کرد، و بایەخدانمان بەو خێزانانە بینی کە هاوکاری مرۆیییان وەرگرت، و ئەو داهێنەرانەمان بینی کە سەکۆیەکیان دۆزییەوە بۆ نمایشکردنی کارەکانیان.
ئیدریس نێچیرڤان بارزانی خۆی وەک بەشێک لەم نەوە گەنجە پێشکەش دەکات، لە نێوانیاندا ئامادە دەبێت نەک وەک وتاربێژێک لە سەکۆیەکی دوورەوە، جەختدەکاتەوە کە داهاتوو بە دەستی ئەوان دروستدەکرێت، ئەوەش لە ڕێگەی پڕۆژەگەلێکەوە وەردەگێڕێت کە ئامرازیان پێ دەبەخشێت نەک ڕێنمایی.
کارەکەی ئەو ڕووداوێکی دابڕاو نییە، بەڵکو نیشاندەری گۆڕانکارییەکی فراوانترە لە کوردستان و عێراق، گۆڕانکارییەک کە گەنجان وەک هێزی بەرهەمهێنان و بونیادنان دەبینێت نەک بارگرانییەکی ئابووری، کاری خێرخوازیی وەک بزوێنەرێک بۆ گەشەپێدان دەبینێت نەک تەنها وەڵامدانەوەیەکی سۆزداریی و کاتى.
بەم شێوەیە وێنەکە ڕوون دەردەکەوێت؛ ئێمە لە نموونەی (ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و ڕوانگەدا) لەبەردەم ئەزموونێکداین کە هەوڵ دەدات دووبارە چەمکی سەرکردایەتی گەنجان لە کوردستان پێناسە بکاتەوە، ئەزموونێک کە دامەزراوە دەخاتە چەقی کارەکەوە، و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی بە گەشەپێدانەوە دەبەستێتەوە، و دەرگای کار و داهێنان بۆ گەنجان دەکاتەوە. 
ئەگەر سەرکەوتنی نەوەی گەنج لە کوردستان ڕاستییەک بێت کە ئەمڕۆ لە حاڵی دروستبووندایە، ئەوا ئیدریس نێچیرڤان بارزانی یەکێک لە لەو سەركردە گەنجانەی نیشتیمان كەسیما سەرەکییە دیارەکانیەتی، وەک نموونەی گەنجێک کە سەکۆکەی لە ڕێگەی خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی هاوتەمەنەکانی بونیاد بنێت، و ناوی خۆی لە چوارچێوەی هەوڵێکی بەکۆمەڵدا دانا کە ساڵ لە دوای ساڵ لە کوردستان و عێراقدا فراوانتر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP