دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا 50 فڕۆکەی جەنگی رەوانەی ناوچەکە کرد

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، واشنتۆن زیاتر لە 50 فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی (F-35، F-22 و F-16) رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

ئەم جوڵە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ رەوانەکردنی دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە، کە نیشانەی بەردەوامیی سیاسەتی فشارە هاوتەریب لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە ئاڵۆزەکان.

سەبارەت بە لایەنی دیپلۆماسی، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە دا کە خولی دووەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ژنێف "ئەرێنی" بووە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشنیارێکی "گەشبینانە"ی خستووەتە روو و رایگەیاندووە کە هەردوولا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی گشتی لەسەر کۆمەڵێک بنەما کە دەکرێت رەشنووسی رێککەوتنیان لەسەر دابڕێژرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP