دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عەباس عێراقچی: لەسەر "بنەماکان" لەگەڵ ئەمەریکا ڕێککەوتین؛ "گفتوگۆکان جددیتر بوون"

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ یەکەمجار وردەکاریی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لەسەر کۆمەڵێک "بنەمای ڕێپیشاندەر" گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی نەخشەڕێگەی تەواوەتی.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی 2ی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، خولی دووەمی دانوستانەکان ئەمڕۆ لە باڵیۆزخانەی عومان بەڕێوە چوو و بە بەراورد بە خولی پێشوو باسەکان "جددیتر" بوون و کەشوهەوای گفتوگۆکە سازێنەرتر بووە.

 عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنەکان لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ڕێپیشاندەر گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی گشتی تا لەسەر ئەو بنەمایە، پرۆسەی چوونە ناو دەقی ڕێککەوتنێکی ئەگەری دەست پێ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە کە ئەمە بە واتای گەیشتن بە ڕێککەوتنی خێرا نییە، بەڵام ڕێڕەوی دانوستانەکان دەستی پێ کردووە و پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە و ئێستا ڕێگەیەکی ڕوون لەبەردەم دانوستانەکاندایە کە لە ڕوانگەی تارانەوە بە "ئەرێنی" هەڵدەسەنگێندرێت.

 هەروەها ئاشکرای کرد کە گفتوگۆی باشی تەکنیکییان لەگەڵ ڕافایل گرۆسی ئەنجام داوە، بەڵام تا ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ خولی داهاتووی دانوستانەکان دەستنیشان نەکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP