هەرێم نیوز
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گرووپێکی چەکداری مەترسیداری داعش بەناوی "کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی" هەڵوەشێنرایەوە.
ئۆپراسیۆنەکان کە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ دەستیان پێکردبوو، لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٦ کۆتاییان هات و ناوچەکانی هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن، گەرمیان و دیالەیان گرتەوە.
ئامانجی ئەم کەتیبەیە کە سەر بەناوچەی ناسراو بە "ویلایەتی کوردستان" بوون، خۆڕێکخستنەوە و دروستکردنی مۆڵگەی مانەوە بووە، لەگەڵ گواستنەوەی چەکداران لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خوارووی عێراق.
لەم زنجیرە چالاکییەدا ١٠ تیرۆریست دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی مەترسیداردا، لەوانە ماددەی تەقینەوەی سیفۆر و پشتێنی خۆکوژی.
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانیشدا کارمەندێکی ئاسایش بریندار بووە. ئێستا سەرجەم دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.