دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف: سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

هەرێم نیوز 

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕایگەیاند کە سبەی چوارشەممە، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە ئەمشەو سێشەممە (١٧ی شوباتی ٢٠٢٦) بڵاوکرایەوە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و پاش پشتڕاستکردنەوەی بینینی مانگ لە ئاسمانی کوردستان، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە بکرێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"بە پشتبەستن بە بەڵگەکان دەرکەوتووە کە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراوە، بۆیە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەبێت لە هەرێمی کوردستان."

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان، هیوای خواست ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP