هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) لە میونشن کۆبوونەوە، بەرهەم ساڵح ستایشی "ڕۆڵی مێژوویی" هەرێم دەکات لە داڵدەدانی لێقەوماوان و ئاوارەکان.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی 2ی 2026، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێم.
لای خۆیەوە، د. بەرهەم ساڵح ستایشی "ڕۆڵی مرۆیی و مێژوویی" هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی ئاوارە و پەنابەران بەبێ جیاوازی.
هەروەها کۆمیسیاری باڵای پەنابەران پابەندیی ڕێکخراوەکەی دووپات کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەرێم بۆ باشترکردنی گوزەرانی پەنابەران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.