دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

نێردەی تایبەتی ترەمپ: کۆبوونەوەی شاندی دیمەشق و هەسەدە دەستکەوتە

هەرێم نیوز

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی (دیمەشق و هەسەدە) لەگەڵ سیناتۆرانی ئەمەریکا بە "دەستکەوتی گرنگ" وەسف دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی ترەمپ بە پشتیوانیی هەردوو پارتەکە زەمینە بۆ ئاشتی خۆش دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 14ی 2ی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) نووسیویەتی، کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی سوریا کە پێکهاتبوون لە (مەزڵوم عەبدی، ئەسعەد شەیبانی و ئیلهام ئەحمەد) لەگەڵ شاندی سیناتی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جین شاهین، دەستکەوتێکی گەورەیە.

باراک ئاماژەی بەوە کردووە: "ئامانج لەم هەوڵانە فەراهەمکردنی ئاشتیی بەردەوام و سەقامگیرییە بۆ سەرجەم خەڵکی سوریا، ئەمەش تەنها بە یەکگرتوویی دێتە دی." هەروەها جەختی کردەوە کە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو پارتەکەی ئەمەریکا (کۆماری و دیموکرات) بووەتە هۆی "بەدیهێنانی پێشکەوتنی ڕاستەقینە."

هاوکات ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەی مەزڵوم عەبدی و جین شاهین، تەوەرەی سەرەکی "ڕێککەوتنی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان" و ڕێکارەکانی مسۆگەرکردنی ئاگربەست بووە لەم قۆناغە هەستیارەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP