دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی گواستنەوە هۆشداری دەدات: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا شەختە دروست دەبێت

هەرێم نیوز

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، هۆشدارییەکی گرنگی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاو کردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی وەزارەتەکە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی پارێزگاکان و سەنتەری شارەکان و رێگا سەرەکییەکان شەختە دروست بێت و شەقامەکان ببەستن.

وتەبێژی وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە ئەم بارودۆخە مەترسیی رووداوی نەخوازراو زیاد دەکات، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیان و شوفێران دەکات لە کاتی بەکارهێنانی رێگاکانی دەرەوەدا پابەندی رێنماییەکان بن و بە خێراییەکی کەمتر لێ بخوڕن.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لەگەڵ دروستبوونی شەختە، پێشبینی هەبوونی بەفر و کڕێوە لە ناوچە شاخاوییەکان و نزیک سنوورەکان و بەشێک لە ناوچە بەرزەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

ئەم هۆشدارییە وەک ئامادەکارییەک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لەو گۆڕانکارییە کتوپڕانەی کەشوهەوا دەرچووە کە بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ناوچەکە بگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP