دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ یەکەمجار لە سەرەتای جەنگەکەوە؛ "ئێران هێرشی کردە سەر تورکیای ئەندامی ناتۆ"

هەرێم نیوز

بۆ یەکەمجار لە دەستپێکی جەنگەکەوە، ئێران هێرشی کردە سەر وڵاتێکی ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ و مووشەکێکی ئاراستەی تورکیا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشهاتێکی زۆر مەترسیداری لەسەر فراوانبوونی جەنگەکە ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزەکانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، مووشەکێکی ئێرانییان بە سەرکەوتوویی تێکشکاندووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی کردووەتەوە کە مووشەکەکە لە خاکی ئێرانەوە هەڵدراوە و ڕاستەوخۆ ئاراستەی وڵاتەکەیان کرابوو.

بەپێی زانیارییەکان، پاشماوەی مووشەکە تێکشکێنراوەکە لە شاری هاتای لە باشووری تورکیا و نزیک سنووری سووریا کەوتووەتە خوارەوە.

هاوکات میدیاکان باس لەوە دەکەن کە بەشێکی دیکە لە پاشماوەی تێکشکاندنەکە، لە نزیک شاری قامیشلۆ لەسەر سنووری تورکیا کەوتووەتە خوارەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP