هەرێم نیوز
کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە هاتووچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز تۆمارکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای شیکاری بازاڕی وزەی کپلر، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هاتووچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەو گەرووەدا بە ڕێژەی ٩٠٪ کەمیکردووە.
وتەبێژانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە بە تەواوەتی هاتووچۆیان لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا ڕاگرتووە. ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە کە هەندێک لە سەرچاوەکان باس لە بەردەوامیی جوڵەی کەشتییەکان دەکەن.
مێت ڕایت، شیکاری باڵای گواستنەوە لە کۆمپانیای کپلر، ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرچەندە زۆربەی کەشتییەکان وەستاون، بەڵام هێشتا هەندێک کەشتی لە هاتووچۆدان. بەشێک لەو کەشتییانە سیستەمی چاودێری و ڕاداری خۆیان کوژاندووەتەوە و بە نهێنی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گەرووەکەدا هاتووچۆ دەکەن.