دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی راگەیەندرا

هەرێم نیوز

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگای هەولێر لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی راگەیاند.

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: بڕیاردرا لە پێناو پاراستنی سەلامەتی تەندروستی قوتابییان، سبەی سێشەممە 2026.1.20، تەنها لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووبێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم خوێندنگاكانی (حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ سبەی سێشەممە.

لە سلێمانیش بۆ هەمان هۆکار پشووی راگەیاندووە، هاوکات پەروەردەی گەرمیانیش بەهەمان شێوە پشووی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP