هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە هێڵەکانی گاز، کارەبا لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک کەم بووەتەوە، بەڵام لە چەند کاتژمێرێکدا چارەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروست بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو گرفتە بەشێوەیەکی کاتی کاریگەریی لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەبێت.
وەزارەتەکە دڵنیایی دەدات کە تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەن و "لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە."