دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سیناتۆرێکی ئەمریکا؛ پرسیارمان لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق هەیەئایا تورکیا بەشدارە؟

هەرێم نیوز

لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان و یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی کورد لە واشنتن، چەند پرسیارێکی هەستیار و "بێ وەڵام" لەبارەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی نوێی سووریا دەوروژێنێت.

گراهام لە ڕێگەی سەکۆی "ئێکس"ەوە ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ شیکارییەکی وردی ئەو ڕێککەوتنەی پێنەگەیشتووە و چەند خاڵێکی جێگەی نیگەرانیی خستە ڕوو:
• ڕۆڵی تورکیا: ئایا هیچ هێزێکی تورکیا بەشداریی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر خاکی کورد کردووە؟ ئایا ئەم ڕێککەوتنە چارەنووسی سوپای تورکیا لە ناوچەکە دیاری دەکات؟

• هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل: ئایا پێش واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە، هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە و هەڵوێستی تەلئەبیب چییە؟
• هاوبەشە ناوچەییەکان: جگە لە تورکیا، کام لایەنی تر لە پشت ئەم ئاگربەستەوەن؟

ئەم سیناتۆرە ناسراوە جەختی کردەوە کە هاوبەشیی ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە، کە زۆرینەی کوردن، هەمیشە بەرژەوەندییەکی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بووە، چونکە ئەوان "سەرقافڵەی تێکشکاندنی داعش بوون." گراهام دەڵێت: "ساڵانێکە شانبەشانی کورد کار دەکەین، ئێستا پرسیارەکانمان زۆرترن لە وەڵامەکان."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP