دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع ئاگربەستی ڕاگەیاند و سبەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی کاتیی سووریا بە فەرمی ئاگربەستی تەواوەتی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد سبەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە کۆدەبێتەوە، هاوکات داوای لە هۆزەکان کرد پابەندی هێورکردنەوە بن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی ١ی ٢٠٢٦، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا "وەستانی تەواوەتیی شەڕی لە ناوچەی جەزیرەی سووریا" ڕاگەیاند و داوای لە هۆزەکانی ئەو ناوچەیە کرد بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە پابەندی هێورکردنەوە بن.

سەرۆکی کاتیی سووریا ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نەیتوانیوە بگاتە دیمەشق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە و "سبەی دووشەممە بە ڕووبەڕوو کۆدەبنەوە."

بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی کاتیی سووریا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا "دامەزراوەکانی دەوڵەت کاروباری پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزوور و ڕەققە وەردەگرنەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP