دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە؛ بە توندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،  شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢٥، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە، توشی ڕووداوێکی نەخوازراو بوو.

لە راگەیانراوەکەدا هاتوە، یەکەم: بە توندی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ئیدانە دەکەین کە ڕووبەڕووی کارمەندێکی وەزارەت بووەتەوە دەستبەجێ وەزارەت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە.

دووەم: بۆ ئاگاداری ڕای گشتی، ڕوونی دەکەینەوە کە بەڕێز میران بەکر ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی جێهێشتووە و ئێستا ئەو بەرپرسیاریەتیەی نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، میران بەکر لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە: هێزێکی بەڵتەجی و هەمەجی، کاتژمێر یازدەو نیوی شەو، لە نزیک مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک لەهەولێر،، تورەگەی ڕەشییان خستەسەرم و دوایی کەلەبچە کردنم، بەشەق و بۆکس تێیانهەڵدام بۆ ماوەی سێ سەعات. هەموو کەل و پەلەکانی ناو سەیارەکەیان بردم.

پاشان ووتیان: هەڵەمان کردووە!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP