دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/12/2025

5 کەس لەسەر رووداوەکەی دوێنێی گەرمیان دەستگیرکران

هەرێم نیوز

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر روداوەکەی دوێنێ پێنج کەس دەستگیرکراون.

رائید سەربەرز عومەر وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان روونیکردەوە، لەو پێنج کەسە؛ سێ کەسیان لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکراون و دوو کەسەکەی دیکەشیان خۆیان رادەست کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان لەڕاگەیێنراوێکدا لەبارەى روداوەکەوە رایگەیاند،رۆژی هەینی، لەسەر ڕێگای گوندی "خاڵە بەگ" لە سنووری قەزای ڕزگاری، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو لایەن کە خزمی یەکترن دروستبوو. هۆکاری شەڕەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی زەوی و زار دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، چوار کەس لە لایەکیان کوژراون کە سێیان بران و ئەوەی دیکەشیان ئامۆزایانە، هەروەها برایەکی دیکەی کوژراوەکان بریندارە، لە لایەنی بەرامبەریش شەش کەسی دیکە بریندار بوون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، شەش لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP