دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/12/2025

سكرتێری وەزیری پێشمەرگە لەلایەن هێزەكانی یەكێتی ڕفێنرا و لێی درا

هەرێم نیوز

میران بەکر بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگەی وەزیری پێشمەرگە کەمێك پێش ئێستا ڕایگەیاند؛ "٦ سەعات لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتی هەولێر ڕفێندرام و تورەگە کرایە سەرم و بە بۆکس لێاندام"

میران بەکر دەڵێت؛ لە نزیك باڵەخانەی مەکتەب سیاسی یەکێتی کە بە کۆشکی سپی ناسراوە، لامدایە دوکانێك شت بکڕم، هێزیکی یەکێتی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لە هەولێر هێرشیان کردە سەرم و تورەکەیان لەسەرم نا و ٦ سە عات نەمزانی منیان بردە کوێ و بەرەوام جوێن و لێدان و سووکایەتیان پێدەکردم، دواتر لە شوێنێک منیان فڕێداوە.

میران بەکر دەڵێت، ئێستاش نەمزانی بۆ و لەبەر چی ئەو هێزە وایان لێکردووم.

ئیڤان خاڵە مامەند کە هاوسەری میرانە لە هەژماری خۆی لەتۆرێ کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی:

ئەوەی بەرامبەر (میران بەکر) سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە کرا، لەلایان هێزی یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوە تەنها ڕفاندنی کەسێک نییە، بەڵکو تیرۆرکردنی شکۆی مرۆڤ و یاسایە لەناو جەرگەی پایتەختدا. ئاخر لۆ لەسەر چی پیاوی کوشت بوو یان سوتاندبووی یاخوود هێرشی کردبوو بەچەک جا بەس مابووە تەیارەی لۆ بنیرن، کە لە کاتێکدا دەست بەسەرکردنی سەیارەو کە زیاتر لە ٧ هەویەی یەکیتی و ڕۆژنامەوانی دا انجا کڵاوی ڕەش و ڕفاندن و شێوازی داعشانەیان کرد، ئەوە تەنها لەو دەسەڵاتە بێ متمانانە دەوەشێتەوە کە لە سێبەری خۆیان دەترسن. ئەوپەڕی سەرشۆڕییە، هێزێک بە پارە و چەکی ئەم میللەتە پەروەردە کرابێت، لەسەر ئەمرێک کە لەسەرووی خۆیانەوە، وەک "سەگ" بەربدرێنە گیان و کەرامەتی گەنجی ئەم وڵاتە. ئەگەر وابزانن بەم شێوازە ناشیرین و ترسنۆکانەیە دەمانگەڕێننەوە بۆ سەردەمی بەعس، ئەوا بزانن مێژوو سەلماندوویەتی کە "کڵاوی ڕەش" و دەمامک، تەنها ڕووی ئەو ترسنۆکانە دادەپۆشێت کە ناتوانن ڕووبەڕووی حەقیقەت ببنەوە، یاخود لە پێشەوە هێرش بکەن.

شەرمەزاری بۆ ئێوە و بۆ ئەو عەقڵییەتەی وا دەزانێت بە ڕفاندن و چەوساندنەوە دەتوانێت حوکمی مرۆڤی کورد بکات! سوپاس بۆ خودای گەورە باڵادەست کە بەسەلەمەتی هاتیتەوە ناومان ئەی ئەگەر خوا نەخواستا بەدەردی ئەوانی تر برۆشتبا چیدەکرا؟ هیچ!



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP