دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوەیەکی لەسەر کوژرانی چوار کەسەکە بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە گوندی "خاڵە بەگ"ی سەر بە قەزای ڕزگاری، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا.

 پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر ڕێگای گوندی "خاڵە بەگ" لە سنووری قەزای ڕزگاری، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو لایەن کە خزمی یەکترن دروستبوو. هۆکاری شەڕەکە بۆ کێشەیەکی کۆنی زەوی و زار دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، چوار کەس لە لایەکیان کوژراون کە سێیان بران و ئەوەی دیکەشیان ئامۆزایانە، هەروەها برایەکی دیکەی کوژراوەکان بریندارە، لە لایەنی بەرامبەریش شەش کەسی دیکە بریندار بوون، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە، شەش لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستگیرکردن. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە ئەمانە زانیاری سەرەتایین و هەر گۆڕانکارییەک لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەدا ڕووبدات، ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP