دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شەرێکدا لە گەرمیان ١٠ کەس بونە قوربانی

هەرم نیوز

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا لەسەر کێشەی زەویوزار، 4 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار ڕاگەیاند، لە سنووری گەرمیان لەسەر کێشەی زەویوزار لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی "خاڵە بەگ" شەڕ و ئاڵۆزی ڕوویداوە.

شەڕەکە لە نزیک گوندی "چەمە بسمیلا" ڕووی داوە و لایەنەکانی شەڕەکە دوو خێزانی دانیشتووی گوندی "خاڵە بەگ"ـن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، 4 کەس گیانیان لەدەست داوە و 6 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی زانیاریەکان، سێ لە کوژراوەکان بران و ئەوەی دیکەشیان ئامۆزایانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP