دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت: بەبۆنەی وه‌رگرتنى پۆستى‌ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)ـه‌وه‌، له‌ دڵه‌وه‌ گەرمترین پیرۆزبایی له‌ براى ئازيزم د. به‌رهه‌م ساڵح دەکەم، هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە جيهانى و مرۆییيه‌دا بۆ دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: وەرگرتنی پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی، لەم ئاستەدا، نیشانەی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بە توانا و ئەزموون و پێگەی سیاسی و دیپلۆماسیی بەڕێزيان‌. مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە به‌ڕێزيان سەرپەرشتیی یەکێک لە گرنگترین دۆسیە مرۆیییەکانی جیهان دەکات.

ئاماژە بەوە دەکات: دڵنیام بەو ئەزموونە دەوڵەمەندەی هەيانە، دەتوانن ڕۆڵێکی كارا و كاريگه‌ر ببینن لە کەمکردنەوەی ئازاری پەنابەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەسەر ئاستی جیهان. ئێمە لە کوردستان باشتر لە هەمووان درک بە ئازاری ئاوارەیی و گرنگیی ئەو ئەرکە دەکەین.

وتیشی، هەموو پشتیوانییەکمان بۆ سەرکەوتنی به‌ڕێزيان دووپات دەکەینەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP