دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠ کم/ک) و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە.

بۆ سبەی شەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بەردەوام بێت لەسەر حاڵەتی ساماڵ و پەڵە هەور. پلەکانی گەرما سەقامگیر دەبن و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینین وەک خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە شارەکانی هەرێم:

هەولێر | 16 پلە 
سلێمانی | 14 پلە 
دهۆک | 16 پلە 
کەرکوک | 18 پلە 
هەڵەبجە | 16 پلە 
زاخۆ | 17 پلە 
سۆران | 14 پلە 
گەرمیان | 18 پلە 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP