هەرێم نیوز
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبووەنەوەی کۆمیتەکە ڕایگهیاند، پارتی دوو شاندی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دیاری کرد.
جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ میدیای حزبەکەی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران و دوو شاندی دانوستانکاری جیاواز بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کران.
وتیشی، ئەمجارە بەگوێرەی دەستکەوتەکانی هەڵبژاردن، شێوازی گفتوگۆی شاندەکە بۆ پێکهێنانی حکوومەت جیاوازتر دەبێت لەوەی پێش هەڵبژاردن.
رۆژبەیانی ئاماژهی بهوهشكرد، "پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، بەڵام مەرج نییە ئەو پۆستە تەنیا بۆ پارتی یان یەکێتی بێت، بۆیە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە بەر چ لایەنێکی کوردی دەکەوێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو، گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت و باس لە دابەشکردنی پۆستەکانیش دەکرێت.
ئەو ئەندامەی کۆمێنتەی ناوەندی پارتی وتیشی، "ئەگەر پێشتر پارتی سازشی لەسەر هەندێک پۆست کردبێت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی ، ڕەنگە ئەمجارە شێوازی گفتوگۆکان گۆڕانکارییان بەسەردا بێت."