دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە.

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی هەردوو حكوومەتی هەرێم و عێراق دەكرێت، هەروەها پێداچوونەوە و هەڵسانگاندنیش بەكارەكانی پارتی لە 2025 دەكرێت.

هاوکات چیا هەرکی، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک تەوەر تاوتوێ دەکرێن و لەوانەیە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکێک بن لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە.

ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتییە لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP