دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالان حه‌مه‌سه‌عید: حكوومه‌ت 335 ملیۆن دیناری بۆ په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخان كرد

هەرێم نیوز

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی ڕۆژی ئاڵادا لە ناحیەی تەکیە، کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی بۆ پشتگیریکردنی کەرتی خوێندن لە قەزای چەمچەماڵ و سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، کە خۆی لە تەرخانکردنی بودجەی فریاگوزاری و دابینکردنی پێداویستییەکاندا دەبینێتەوە.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ته‌كییه‌وه‌ رایگەیاند:  سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان له‌كاتی لافاوه‌كه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان هەروا تێنەپەڕێت، بە شێوەیەکی ڕەمزی مەراسیمەکەیان لە یەکێک لەو قوتابخانانە ئەنجامداوە کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

ئالان حەمەسەعید گوتیشی: "نزیکەی 80 ساڵ پێش ئێستا ئەم ئاڵایە لە مەیدانی چوارچرا بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەممەد و مستەفا بارزانیی نەمر، هەڵکراوە و ڕادەستی ئێمە کراوە تا نەوە دوای نەوە لە سایەیدا خزمەتی خەڵک و خاکەکەمان بکەین."

لەبارەی دۆخی ناوچەکەشەوە، وەزیری پەروەردە دڵنیایی دایە دانیشتووانی چەمچەماڵ کە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنن و ڕوونی کردەوە: "دوای بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیران و ڕاسپاردنی دامودەزگاکانی حکوومەت، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا سەردانی ئەم سنوورەمان کرد و هەشت بڕیارمان دەرکرد، خۆشبەختانە لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم بڕیارەکانمان جێبەجێ کردووە."

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٣٣٥ ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاگوزاری بۆ کەرتی پەروەردەی چەمچەماڵ تەرخان کراوە، شێوازی خەرجکردنی بڕە پارەکە بەم جۆرە دیاری کراوە:

•⁠  ⁠١٣٠ ملیۆن دینار، بە شێوەی نەختینە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی زیانیان بەرکەوتووە.
•⁠  ⁠١٠٠ ملیۆن دینار، بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی کە پەروەردەی چەمچەماڵ داوای کردبوون.
•⁠  ⁠١٠١ ملیۆن دینار=، بۆ کڕینی ٨٥ هەزار کتێبی نوێ، دوو هەزار جانتای قوتابخانە و پێداویستییەکانی تری تاقیگە و نووسین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP