دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

کرێکارێک لە هەولێر لە کاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، کرێکارێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سنووری شارەکە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە نهۆمی سێیەمەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە، مەفرەزەکانیان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە کە دەکەوێتە نزیک گوندی ڕەشکین لەسەر شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری شاری هەولێر.

دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، دەرکەوت کەسەکە پیاوێکە بە ناوی (ع.خ.ع)، تەمەن ٥٦ ساڵ، کە وەک کرێکار لە هەمان باڵەخانە کاریکردووە. ئەو لە کاتی کارکردن لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ئاماژەی بەوەدا، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP