هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەو تەم ومژەی ئێستا کە سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتۆتەوە ڕایگەیاند، تاسبەی بەیانی کاتژمێر 10 بەردەوامی دەبێت.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، ئەمشەو کاریگەری تەمەکە زیاد دەبێت و بەگشتی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ 1کم . لە هەندێک شوێن کەمتر دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 100 م .
مەودای بینینی ئێستای سەنتەری پاریزگای هەولێر 100م
سەنتەری پارێزگای دهۆک 7 کم
ناحیەی شەمامک 100م