هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، لە ئەمشەوەوە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە.
کەشناس، سیروان ساڵح ڕوونیدەکاتەوە: بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست لە پارێزگای دهۆک و ئەنبارو موسڵ و خۆرئاوای عێراق لە ئەمشەوەوە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە.
دەشڵێت لە ناوچە شاخاویەکانی چۆمان و حاجی ئۆمەران و دهۆک ئەگەری بڕێکی کەم بەفر هەیە.
باس لەوەش دەکات کە له ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان بەهۆی جێگیربونی پەستانی بەرز شەپۆلەکە نایگرێتەوەو بای باکوور بەخێرایی نێوان ( 20 تا 35 ) کیلۆمەتر دەستپێدەکات.
وتیشی، ئەم شەپۆلە لە بەشێکی باکووری خۆرهەڵاتی سعودیەو کوەیت و قەتەرو بەحرەین و باشووری ئێران و ئیمارات و بەشێکی باشووری عێراق و پارێزگای ئەنبار ئەگەری لافاوی زۆرهەیە بەتایبەت لە وڵاتانی کەنداو و باشووری ئێران ئەگەری کارەسات هەیە.
ئەگەری بارانبارین لەوماوەیە:
پارێزگای دهۆک 5 تا 10 ملم
پارێزگای موسڵ و ئەنبار 15 تا 35 ملم
لەباشووری ئێران و بەشێک لە وڵاتانی کەنداو ئەگەری 100 تا 250 ملم باران هەیە.