هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له بازگه‌ی كۆیه رێگری له چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی كرا بچنه سنوری سلێمانی. ده‌شڵێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌دا رێكاره‌كان له بازگه‌كان توندكران، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه درا كه ئه‌وه‌ی رویداوه هه‌ڵه بوه، دۆخی بازگه‌كان ئاسایی بوه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی 12ی 2025، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، تێیدا هاتووە، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە بازگەی سنوری کۆیە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بەو بازگەیەوە، ڕێگری لە چەند بەرپرسێکی پارتی و پاسەوانەکانیان کرا کە بەرەو سلێمانی بچن و پێیان گوترا کە بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە ناتوانن بچنە سنوری سلێمانی، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمان بو، چونکە هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان لە سەرانسەری هەرێم ئازادە و هەمو پاسەوانەکانیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیان هەیە."
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لە بەرامبەر ئەو کردارەدا ڕێکارەکان لە بازگەکان توند کرا و هاتوچۆکان سنوردار کران، بەڵام دوای ئەوەی ڕونکردنەوە درا کە ئەوەی ڕویداوە هەڵەیەک بوە و بە مەبەست نەبوە، دۆخی بازگەکان ئاسایی بوەوە."
وته‌بێژی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارین ئەم روداوانە دوبارە نەبنەوە و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو دۆخەیان دروست کرد."