دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/12/2025

سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوەیەكی چارەنوسساز ئەنجام دەدات

هەرێم نیوز

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتی بارزانی کۆ ببێتەوە و تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و دۆخی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند: ڕۆژی  پێنجشەممە ١٨ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتی بارزانی، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

گەیلانی وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی شاندی دانوستانکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP