هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی دراوسێ تاوتوێ کرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له محهممەد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسوڵى گشتيى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.