دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای فڕەنسا كرد

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی کوردستان و شاندێکی سەربازیی فەڕەنسا، دۆخی ئەمنیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سووریایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە به‌رده‌وامبوونی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ لە ‌جەنەراڵ فرانسوا تریكۆ نوێنەری باڵای فڕەنسا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە یان برێم كونسوڵی گشتیی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی فڕەنسا و هەرێمی كوردستان و دۆخی تەناهیی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و هەڕەشەكانی داعش لە عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەرێمی كوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP