دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەجبەی سێیەمی پارەی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، وەجبەی سێیەمی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نێردرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە کە 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم. دەشڵێت پاش تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکان دابەش دەکرێت بەسەر جووتیاراندا بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە: بڕی پارەکە بیست و چوار ملیار و دووسەدوو پەنجا ملیۆن دیارە، کە بۆ هەر پارێزگایەک بڕەکەی بەم جۆرە دابەشکراوە:

سلێمانی: نۆ ملیار و پێنجسەد ملیۆن 

هەولێر: حەوت ملیار و حەوسەد و پەنجا ملیۆن 

دهۆک:  حەوت ملیار.

بەپێی ئەو پلانەی حکومەتی عێراق دیاری کردبوو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەمساڵدا بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەرگیرا.

هەر ئەمڕۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، جووتیارانی هەرێمی کوردستان 380 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی حکوومەتی عێراق کردووە. لە ئێستادا بڕی 300 ملیار دیناری دیکەی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێم ماوە. حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیەی نەناردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP