هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى سه‌ربازيى فه‌ره‌نسا دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه و بەتایبەت عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/12/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ژه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری، کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
ئەوەش هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نيشان دا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكەی سەرۆكایەتی هەرێم، دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.