هەرێم نیوز
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانسیتی حكومەتی هەرێم، بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 كە خوێندكارانی پارالێل و ئێواران دەگرێتەوە.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، "له‌پێناو به‌شداریكردن و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی ئازیز و ده‌وروبه‌ریدا و بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی قوتابیان و خوێندكاره‌كانیان له‌م كاره‌ساته سروشتیه‌دا، به ئیمزای د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاردرا به: لێخۆشبون له پاره‌ی كرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندكارانی دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری كه به پارالێل یان خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون له خوێندنی به‌رایی (دبلۆم و به‌كالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماسته‌ر، دكتۆرا)، له سه‌رجه‌م زانكۆكان بۆ بڕی ماوه‌ی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)".
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه "پێویسته خوێندكاران به دیكۆمێنتی یاسایی بیسه‌لمێنن كه دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵن یان ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێخۆشبون له كرێی خوێندن بیانگرێته‌وه".