هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو له پارێزگاى دیاله رایدەگەیەنێت، به‌نداوى ئه‌ڵوه‌ند له خانه‌قین سه‌ررێژ بووه و ئێسته 39 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه و پێشتر له نیوه‌ى ئه‌م قه‌باره‌یه كه‌متر بوو. ئاوى ده‌ریاچه‌ى حه‌مرینیش بۆ 800 ملیۆن مه‌تر سێجا به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، مونه‌هه‌ند مه‌عموورى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌رامه‌ته‌كانى ئاو له پارێزگاى دیاله له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانىدا رایگەیاند "ئه‌و بڕه بارانه زۆریه‌ى باریوه بووه‌ته هۆى سه‌رڕیژبوونى به‌نداوى ئه‌ڵوه‌ند له خانه‌قین و ئێسته 39 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه، كه پێشتر له نیوه‌ى ئه‌م بڕه كه‌متر بوو".
به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌رامه‌تى ئاو له دیاله باس له به‌نداوى عوزمێیش ده‌كات و ده‌ڵێت، "20% ئاوى تێدایه كه پێشتر سفر بوو، چونكه ئێسته 250 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه، به‌ڵام تواناى ئه‌و به‌نداوه ملیار و 600 ملیۆن مه‌تر سێجایه". له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى ده‌كاته‌وه له ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین و ته‌واو به‌نداوه‌كه‌ى ناوچه‌كه رێژه‌ى ئاو زیادى كردووه.
له ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین 800 ملیۆن مه‌تر سێجا ئه‌وا هه‌یه، كه تواناى گڵدانه‌وه‌ى زیاتر له دوو ملیار و 450 ملیۆن مه‌تر سێجایه.