هەرێم نیوز
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەکە لە پارێزگای سلێمانی بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی چەمچەماڵ پێکهێنراوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات "زوو فریای خەڵکی بکەون".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان ڕایگهیاند، سندووقێکی هاوکاریی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ پێکدەهێنرێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کاری لەپێشینەیان چارەسەرکردنی خەڵک، دابینکردنی شوێنە بۆ ئەوانەی ماڵەکانیان تێکچووە، دابینککردنی ئاوی خواردنەوە و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانە.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی روودانی ئەو لافاوەوە دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی رێژەی ئەو بارانبارینە زۆرە بووە کە "127 ملیمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا".