هەرێم نیوز
کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ 24 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش کەشی ئەمڕۆی ناوچەکە بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکە کردوە بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام ناجێگیری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەک بەردەوامی دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە؛ پلەکانی گەرما نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و شەپۆلی بارانبارینەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەگەری باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی جیا جیا دەبێت .
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ کاریگەری ئەم شەپۆلەی باران بارینە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی دێت و ئەوەی ئەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لە ناوچە جیاجیاکان.
لەبارەی کەشی سبەینێ پێنج شەممەشەوە کەشناسی رایگەیاندوە؛ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزییش بەمشێوەیە دەبێت؛
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی