هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕایگهیاند، بڕیاردرا ئهمڕۆ چوارشهممه بكرێته پشوی فهرمی و دهڵێت، "داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین نەیەنە دەرەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە پشوی فەرمی دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، پشوهكه سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان بە خوێندنگە ئامادەییەکان و پەیمانگەکانی سەر بە پەروەردەی گەرمیان و دیوانی پەروەردەکانیشەوە، "داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکەین نەیەنە دەرەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، راگهیاندنی درهنگوهختی پشوو له گهرمیان لهكاتێكدایه كه شهوی رابردو هەریەك لە پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، دوكان، چەمچەمال، شارەزور و شارباژێڕ پشوی فەرمیان بۆ ئهمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیاند، ئەوەش بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوە.