هەرێم نیوز
کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.
كاروان ستونی گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، کە له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا : ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو كه له 27/11/2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی د. پشتیوان صادق وه‌كوو هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌راوه‌ته‌وه تاوه‌كوو 4/12/2025 واده‌كه درێژ كرایه‌وه و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم تاوەکوو رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 8/12/2025 بۆ دووەم جار وادەکە درێژ کرایەوە.
ئه‌وه‌ش هاتووه : بەپێی فەرمانی وەزاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هەر کەسێک تاوەکوو سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە بە پێی ڕێزبەندی و پۆلینەکان لە جێگەیان دادەنرێت.