دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی:نابێت بودجە بخرێتە چوارچێوەی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانەوە

هەرێم نیوز

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەغدای کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون، “بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردن دەستکەوتێکی گرنگی دیموکراسییە بۆ هەموو گەلی عیراق” و هیوایان خواست بەپێی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە ئاستی چاوەڕوانی و رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێیوایە بەشێکی گەورەی کێشەکانی عیراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر دەکرێن، هەربۆیە یەکێتی پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی هەموو مادەکانی دەستوور بە تەنها رێگەچارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو عێراقێکی سەقامگیرتر و گەشەسەندوو دەزانێت.

جەختی کردەوە، یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەولەوییەتی یەکەمی هەردوو حکومەتی داهاتووی هەرێم و بەغدا دەبێت چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و نابێت بە هیچ شێوەیەک چیتر بودجە وەک مافێکی دەستوری خەڵکی کوردستان بخرێتە چوارچێوەی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکانەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP