دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

رێباز حەملان: هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینارەکە ئامادە دەبێت

هەرێم نیوز

رێـ.ـباز حـ.ـەملان ڕایگه‌یاند، ئامادەکارەی بۆ کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کراوە و هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینارەکە ئامادە دەبێت؛ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بەشی سێ مووچە سیولەیان لەبەردەستە.

ڕێباز حەملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند:لیستی مووچەی مانگی 10 وردبینی و کارەکانی تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە بەغدا دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 12ی خۆی بکات، دواتر مووچەی مانگی 10ی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

وتیشی، سیولە لە بانکی ناوەندیی لقی هەولێر زۆرە و ئێستا بەشی سێ مووچەی تیایە، بۆیە کێشەی سیولەیان نییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ئەمڕۆ ( ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

ناردنی ئەم لیستە وەک بەشێکە لە ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە وردبینیی تێدا بکرێت و پاشان پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP