دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە هەردوو ھەردوو حەرمی مەککە و مەدینە قەدەغە کرا

هەرێم نیوز 

وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی بریارێکی وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە لە وەرزی حەجی ٢٠٢٦ بە هەموو شێوەیەک وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەرمان محمد درودی خوای لەسەر بێت لە مەدینە و حەرەمی پیرۆز لە شاری مەککەی پیرۆز قەدەغە دەکرێت.

کاروان ستونی وتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوەی سعوودیە لە پيناو خزمەتکردنی حاجیان و هەبوونی کەشێکی ئیمانی و دوورکەوتنەوەی حاجیان لە وێنەگرتن و سەرقاڵبوون بە مۆبایل و شتی دیکەوە.

کاروان ستونی هەروەها باسی لەوەش کرد، بەپێی ئەو ئەزموونەی سعوودیە هەیەتی دیارە ئاوا لو بەرژەوەندی حاجیانە و ئێمەش هەموو حاجیانی خۆمان لەو هەنگاوە ئاگادار دەکەینەوە لەکاتی چوونیان بۆ پروسەی حەج و پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ ئەوەی هەمیشە حاجیانمان بە سەرکەوتوو دابنرێن و دیار و جیاوازبین کە چەندە میللەتێکی پابەندین بە ڕێککار و ڕێنماییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP