هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی، پارەی كرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەكات و دەشڵێت: مەرجی ئەوەیە مامۆستاكە بەشەوانەی خۆی تەواو كردبێت.
بەپێی ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی واژۆ كراوە و لە 1ی12ی 2025 دەرچووە، بڕیار لە زیادكردنی كرێی وانەبێژان دراوە.
بەپێی گشتاندنەكە، “بڕیارمان دا كرێی وانەبێژی ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەن بە (هەمیشەیی و گرێبەست) بۆ هەر وانەیەك بری چوار هەزار دینار خەرج بكرێت.”
ئاماژە بەوەشدراوە، مەرجی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئەوەیە كە (نسابی) وانەبێژیی خۆی تەواو بكات، بەپێی سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەكان ساڵی 2009″.
وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، ئەم رێنوێنییە نوێیە لەسەرەتای ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێ دەكرێت.